نەیمار: بەداخەوە كە رێگەیان پێنەدام لە پاریس سانجێرمان بڕۆم

15.09.2019

لڤین: 
ئەستێرە بەرازیلیەكەی یانەی پاریس سانجێرمان لەبارەی ناڕەزایی هاندەرانەوە رونكردنەوەیدا و ئاشكراشیكرد ئارەزووی من بۆ رۆیشتن پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان و هاندەرانییەوە نەبوو.

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان شەوی رابردوو یەكەم یاری لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەكەی ئەنجامدا رووبەڕووی جنێو و قسەی ناشیرینی جەماوەری یانەكە بویەوە بەهۆی ئەوەی هەوڵیداوە لە یانەكە بڕوات.

نەیمار لە دواخولەكدا گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەكەی تۆماركرد، لە بارەی جنێوەكنی هاندەران وتی: سەبارەت بە خۆم رۆژێكی ئاسایی بوو، ئەوە جاری یەكەم نییە جنێوم پێبدرێت و فیكەم بۆ لێبدەن، ئەمە جێگەی نیگەرانییە، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە وەك ئەوە دەبێت هەموو یارییەكانم لە دەرەوەی یاریگەكەمان بكەم.

نەیمار بە پێویستی دەزانێت رونی بكاتەوە كە هیچ رقێكی لە جەماوەر و یانەكەی نیە و دەشڵێت "هەمووان دەزانن كە ئارەزووم دەكرد بڕۆم، ئەو شتەم دەویست و بە روونیش ئەوەم ئاشكراكرد، هیچ وردەكارییەكی دانوستانەكان باس ناكەم، سەرۆكی یانەكە و ئەوانەی دیكەش دەزانن چییان كردووە، ئەوە بووە رابردوو، ئێستا من یاریزانی پاریس سانجێرمانم و بەڵێن دەدەم ئەوەی لە توانامدایە پێشكەشی دەكەم".

ئەستێرە بەرازیلیەكە لەبارەی هەوڵی بۆ رۆشتن وتی "من هەندێ پاڵنەرم هەبوو بۆ رۆیشتن، كاتێك لە كارێكدا هەست بە ئاسوودەیی نەكەی بەدوای كارێكی دیكەدا دەگەڕێی، ئارەزووی من بۆ رۆیشتن پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان و هاندەرانییەوە نەبوو".

ناوبراو وتیشی "من ئەوەم بە هەمووان وت و هەوڵمدا ئەوە بێتەدی، بەڵام بەداخەوە كە رێگەیان پێنەدام بڕۆم، ئەمە جاری یەكەمە باسی ئەو پرسە دەكەم و جارێكی دیكە باسی ئەو وردەكاریانە ناكەمەوە، دەمەوێ یارمەتی هاوڕێكانم بدەم لەنێو یاریگەدا".

599 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations