نێچیرڤان بارزانی دواین هۆشداری دەداتە مەسرور بارزانی

15.09.2019

لڤین: 
نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای بەرپرسەكانی باڵەكەی دواین هۆشداری دەداتە مەسرور بارزانی و دەڵێت دەست لە دوور خستنەوەی كەسە نزیكەكانی بەربدات. 

بە گوێرەی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ  (لڤین پرێس) دوای دوور خستنەوەی نەوزاد هادی لە پارێزگاری هەولێر، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە پەیامێك ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەكەن دەڵێن دەنگ نادەنە فرسەت سۆفی، بەڵام سەرۆكی هەرێم داوایان لێدەكات ئارام بگرن و دەنگ بدەنە پارێزگاری نوێ. 

لەو داوایەیدا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كە سەر بە باڵەكەی ئەون نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت گۆڕینی پارێزگار بەبێ گەڕانەوەبووە بۆ سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی، هەرچەندە یاسایی نیە بەڵام ئاساییە و پێویستە ئارام بگرین.

بارزانی ئەندامانی ئەنجومەنەكە كە نزیكن لە خۆیەوە ئاگادار كردوووەتەوە ئەگەر كاروا بڕوا، ئێمەش كاردانەوەمان دەبێت، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە سەرۆكی حكومەتم ئاگادار كردووەتەوە لەوەی ئەو خەڵكانە نەگۆڕێت. 

37241 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations