گۆرانیە نوێیەکەی سەنا بەرزنجی بڵاوکرایەوە

15.09.2019

لڤین:

گۆرانییە نوێیەکەی سەنا بەرزنجی بە ناوی (بیستومە زۆر بیرم ئەکەی) بڵاوکرایەوە، گومان دەکرێت کە ئەو گۆرانەیە بە شێوەیەکی بە فەرمی بڵاوکرابێتەوە.

هەرچەندە گۆرانیەکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام  ئاماژە بە ئاواز و نووسینی تێکستی گۆرانیەکە نەکراوە.

لە ماوەی رابردودا بەشێک لەو گۆرانیەی (سەنا بەرزنجی) لەلایەن (نەڤید زەردییەوە) بڵاوکرایەوە، هەردو هونەرمەندیش بە شێوەیەکی فەرمی رایانگەیاند، کە مانگی ١٢ی ئەمساڵ گۆرانیەکە بە تەواوی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام شەوی رابردو لە چەناڵیکی یوتوبەوە بڵاوکرایەوە.

سەنا لەدایک بوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بەخۆی رابکێشێت.

 

1522 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations