ئەڵمانیا 25%ی ئەو کۆچبەرانە وەردەگرێت کە دەگەنە ئیتاڵیا

14.09.2019

لڤین:
وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە پێشوازی لە 25%ی ئەو کۆچبەرانە بکات کە لە دەریا ڕزگاردەکرێن و دەگەنە ئیتاڵیا، داواش لە وڵاتانی تر دەکات هەمان هەنگاوی وڵاتەکەى بنێن.

ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، هۆرست زیهۆفەر، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە بە وەرگرتنی یەک کۆچبەر لە هەر چوار کۆچبەرێک کە دەگەنە ئیتاڵیا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو سیاسەتی کۆچەى کە دەیگرینەبەر سیاسەتێکی مرۆڤدۆستانەیە، ناهێڵین هیچ کەسێک لە دەریادا بخنکێت، ئەوان دەتوانن  لە 25%ی ئەو کەسانە وەربگرین کە لە نەهامەتییەکان ئاو ڕزگاری بووە و توانیویەتی بگاتە ئیتاڵیا.

راشیگەیاند، ئەڵمانیا تائێستا چارەکێکی ئەو کەسانەى وەرگرتووە کە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، ئێستا کاتی ئەوەیە واز لە "ڕێکارە بەئازارەکان" بهێنین کە لە چەند ساڵی پێشوودا هەبوون لەدژی ئەو کۆچبەرانەى دەگەیشتنە دەریا.

وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا وتیشی، لە چەند مانگی ڕابردوودا نزیکەى 561 کۆچبەر لە ئیتاڵیا گەیشتوونەتە ئەڵمانیا و داواشی لە نوێنەرانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا و فینلەندا لە یەکێتى ئەوروپا کرد چارەسەرێکی گونجاو بۆ بابەتى کۆچ بدۆزنەوە.

422 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations