سلێمانی؛ مەلەوانگەی های كلاس داخرا

14.09.2019

لڤین:

له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی داده‌خات.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ (لڤین پرێس) نێردراوە، به‌هۆی ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی توشی سوربوونه‌وه‌ (حه‌ساسیه‌ت) بوون، په‌یوه‌ندیان به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ كردووه‌ بۆ سكاڵاكردن له‌سه‌ر مه‌له‌وانگه‌ی ( های كلاس) له‌گه‌ڕه‌كی كانی با‌. 

قائیمقامیەت دەشڵێت: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ پشكنین بۆ شوێنه‌كه‌ و ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه ‌كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی پسی ئاوه‌كه‌ و نۆرماڵ نه‌بوونی (PH) كه‌یه‌وه‌ شیاوی مه‌له‌كردن نییه‌ تیایدا، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی (های كلاس) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



319 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations