ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەرۆكی روسیا و توركیا و ئیران كۆدەبنەوە

14.09.2019

لڤین: 
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكانی ئێران و روسیا كۆدەبێَتەوە و گفتوگۆی رەوشی ئیدلب و ناوچەی ئارام دەكەن. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ڕۆژی دوو شەممە 16ی ئەیلول لەگەڵ هەریەكە لە ڤیلادیمر پۆتین، سەرۆكی روسیا و حەسەن روحانین سەرۆك كۆماری ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كۆدەبێتەوە. 

ناوبراو لەبارەی ئامانجی كۆبونەوەكە رایگەیاند: سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی سوریا و بارودۆخی ئێستا لە ناوچەی ئیدلب گفتوگۆ دەكەین.

سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەشی رونكردەوە، سێ لایەنەكە سەبارەت بە بنكە چاوەدێرییەكانی توركیا و شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەكان پێكەوە گفتوگۆ دەكەن، ئەوەشی رونكردەوە كە وڵاتەكەی درێژە دەدات بە هاوكارییەكانی خۆی لە گەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی لە سوریا.

155 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations