دوو كاندیدی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كشانەوە

14.09.2019

لڤین: 
بەهۆی بونی ركابەریەكی زۆر بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری خەڵك لە خانەی راپەڕاندن دوو كاندید  لە ركابەری كشانەوە و ە ئێستادا ئەو پۆستە زۆرترین كاندیدی هەیە كە چوار كاندید ماوەتەوە. 

دوو كاندیدی سكرتێری كاروباری خەڵك لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەمڕۆ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت لە ركابەری كشانەوە لە ئێستادا بۆ ئەو پۆستە هەریەكە لە "عومەر حەمە حسێن، مونیرە عوسمان، قارەمانی كۆیە، برزۆ مەجید" كاندیدن. 

ئەو كانیدادنەی كشاونەتەوە بەهۆی زۆری بونی ركابەر بۆ ئەو پۆستە كە زۆرترین كاندیدی هەیە كشاونەتەوە و ئەویش پێكهاتوون لە هەریەكە لە ئاوارە سلێمان و كاوەی مامە عەبە. 

3246 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations