ئەمڕۆ گۆڕان سەركردەكانی هەڵدەبژێرێتەوە

14.09.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ شەممە، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵدەبژێرێت، دوو كەس ركابەری بۆ رێكخەری گشتی دەكەن و 14 كەسیش ركابەری دەكەن بۆ خانەی راپەڕاندن.

ئەمڕۆ شەممە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵدەبژێردرێن، دوو كەس بۆ پۆستی رێكخەری گشتی كاندیدن و 14 كەسیش كاندیدن بۆ پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندن. 

هەرچەندە تا ئێستا ئەندامێكی خانەی راپەڕاندن كە جەمال محەمەد، سكرتێری جڤاتی گشتییە كە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو هەڵبژێردرا.

خانەی راپەڕاندن پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژوورەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك.

كاندیدەكان بۆ رێكخەری گشتی:
شۆڕش حاجی
عومەر سەید عەلی

كاندیدەكان بۆ پۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی:
عەدنان عوسمان 
زمناكۆ جەلال

كاندیدەكان بۆ سكرتێری كاروباری باژێڕەكان:
ئاسۆ رەحیم
شەماڵ عەبدولوەفا

كاندیدەكان بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان
جەلال جەوهەر

 
كاندیدەكان بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری ژورەكان:
دەرباز محەمەد
گەیلان شێخ عومەر

كاندیدەكان بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك:

عومەر حەمە حسێن 
مونیرە عوسمان
قارەمانی كۆیە
برزۆ مەجید
ئاوارە سلێمان
كاوەی مامە عەبە 

226 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations