بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەسەربان منداڵێک گیانی لەدەست دا

12.09.2019

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەهۆی کەتنەخوارەوە لەسەربان منداڵێك گیانی لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی ( زەهرا احمد محمد )هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی کەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو، بەوتەی کەسوکاری لەماڵی خۆیان لەسەربان کەوتۆتەخوارەوەو گیانی لەدەستداوە".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" لەئێستادا پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆکراوەتەوەوبەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

477 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations