دوو تۆمه‌تبار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كران

12.09.2019

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە کە داواکراو بووە، لە کاتی گرتنیدا لە ئۆتۆمبیلەکەیدا سەرنشینیک لەگەڵ بوە، بڕێک حەب و مادەی هۆشبەری پێ بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندوە" بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ریه‌تی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی هاتووچۆی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی دانانی بازگه‌ی كاتی بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رپێچیكاران، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یویست به‌ بازگه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت مه‌فرزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ب . ئ ) ده‌ستگیر كرد كه‌ پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ به‌ مادده‌ی ( ٤١٣ )، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌كانی حه‌بی ترامادۆڵ و كریستاڵ دۆزرایه‌وه‌".

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" تۆمه‌تباری شۆفێر سه‌رنیشینێكی له‌گه‌ڵ دا بووه‌ و دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ ڕاگیركردنی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ مادده‌ی ( ٤١٣ )و سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌ مادده‌ی ( ١٤ ) له‌ یاسایی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، وه‌ ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان".

لە کۆتایدا هاتوە" پاش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی په‌ڕاوه‌كه‌ هه‌واڵه‌ی یاریده‌ریه‌تی ئاسایشی قه‌ڵادزێ كرا. مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".


183 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations