دوو کەس بەتۆمەتی‌ هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک دەستگیر دەکرێن

12.09.2019

لڤین:

مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک‌ و لێیاندابوو.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی راگەیاندن‌ و پەیوەندییەکان بڵاویکردوەتەوە، پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵای‌ یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە دوو کەس هێرشیانکردبووە سەرو لێیاندابو، بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ لێکۆڵینەوەکانی‌ دەستپێکردو زانیاری‌ پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکان کۆکردەوە.

پۆلیس دەشڵێت؛ دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەرو لەچالاکییەکی‌ مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ توانرا هەردو تۆمەتبار (ع، ئـ، ع - م، ک، ج) دەستگیر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٥/٣١ لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌یەوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

368 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations