هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 رادەگیرێت‌

12.09.2019

لڤین:

بەبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 راگیراوە‌و هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتووش هاوردە بكرێت دەبێت بڕوانامەی (coc) لەگەڵ بێت.

پشتیوان حەمە ساڵح، لێپرسراوی هۆبەی ئۆتۆمبێل لە بەرێوەبەرایەتی گومركی باشماخ رايگەیاند: بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرك كە ئاڕاستەی گشت دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لەبەرواری 1- 9- 2019وە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 رادەگرێت.

رونیشیکردوەتەوە، بەبێ بڕوانامەی (سی ئۆ سی) هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لە خاڵە سنووریەكانەوە رێگەپێدراو نیە‌و دەبێت هەموو ئۆتۆمبێلێك ئەو بڕوانامەی لەگەڵ بێت، وە لەئێستادا مۆدیلەكانی 2018 و 2019 و 2020 ڕێگەپێدراوە هاوردەبكرێن.

314 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations