حكومەتی هەرێم: پێش بارانبارین سەرجەم رێگاكانی هەرێمی كوردستان نۆژەن دەكەینەوە

12.09.2019

لڤین: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند لە ماوەی دوو مانگ و نیودا سەرجەم رێگاكانی هەرێمی كوردستان نۆژەندەكرێنەوە. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:  لەماوەی دوو مانگ و نیودا رێگاو بانەكانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم نوێ دەكرێنەوە. 

ناوبراو ئاشكراشی كرد:  حكومەت بڕی ٣٣ ملیار و٨٧٦ ملیۆن دیناری تەرخانكردووە، بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و دوو ئیدارەكە.

ئەوەشی رونكردەوە كە بە گوێرەی پلانەكانیان بەر لە ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیوی داهاتوودا پلانەكانیان  جێبەجێدەكرێت.

204 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations