دەستەیەکی نوێ بۆ جڤاتی گشتی گۆڕان هەڵبژێردرا

12.09.2019

لڤین: 

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەمالی حاجی محەمەد بە سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.

دوای بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆک و عەلی عەبدوڵا بە جێگری سەرۆک و پێشڕەو رەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران.

سەرۆکی جڤاتی گشتی راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن و رۆژی شەممەی داهاتو (14/9/2019) هەڵبژاردن بۆ رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامەکەی دیکەی خانەی راپەڕاندن دەکرێت.

6907 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations