نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی چالێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی دایەوە

12.09.2019

لڤین:
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بەچاندنی نەمامێک لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر وەڵامی چالێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دایەوە، هاوکات چالێنجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بڵاویکردوەتەوە، بەچاندنی نەمامێک لە قوتابخانەیەکی هەولێر وەڵامی چالێنجی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە.
لە کۆتایدا چالێنجی هەر یەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، دەکات شان بەشانی ئەو ئەم هەڵمەتە درێژە پێبدەن، وەک ئاڵنگارییەکی نیشتیمانی بۆ چاندنی دار لە سەرتاسەری عێراق.

681 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations