فرسەت سۆفی بە پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا

12.09.2019

لڤین:
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا لە کۆی 28 دەنگ فرسەت سۆفی بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجومەنەکە بووە پارێزگاری هەولێر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 70ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، دوای خستنه‌ڕووی سیڤی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ كۆی ده‌نگی 27 ده‌نگ له‌ كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا فرسه‌ت سۆفی وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.

ناوی تەواوی، فرسەف سۆفی عەلی، لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان لە دایکبوو، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بووە و هەروەها مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە.

هەوەرها ئەندامی لیژنەکانی ده‌سته‌ی راوێژكاری یاسایی له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.

258 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations