رێبوار کەریم: دوو وەزیر لە حکومەتی عێراق دەیانەوێت دەست لەکاربکێشنەوە

12.09.2019

لڤین:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو وه‌زیرى ئەم کابینەیە نیازی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان هه‌یه‌ و په‌رله‌مانیش داواى هۆكاره‌كه‌یان لێ ده‌كات.

رێبوار كه‌ریم مه‌حمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، وه‌زیرێك یان دووان نیازى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن و ئه‌و كاره‌شیان خستوه‌ته‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێی یاسادانان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەو وەزیرانە دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشبکەن، ئەبێت هۆکارەکەی بۆ پەرلەمان ئاشکرا بکەن، بۆئەوەی بزانرێت بەهۆی گوشاری لایەنی سیاسییەوە بووبێت یاخود بیروباوەڕی خۆیانەوە بووە.

276 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations