مامۆستا و فەرمانبەران جیاوازی مووچەی چوارساڵ وەردەگرن

12.09.2019

لڤین:
سەرەتای هەفتەی داهاتوو مامۆستا و فەرمانبەران جیاوازی مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراوی چوار ساڵ وەردەگرن.

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند" بەپێی رێنمایی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 کە لە 1-4-2019 دەرچووە، نووسراوێک بۆ هەموو وەزارەتەکان کراوە بە لیستێکی جیا مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراو ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆیان خەرج بکرێت".

باسیلەوەشکردوە، کە لیستەکەیان ئامادە کردووە و کراوە بەچەک و پارەکەش خەرج کراوە. رۆژی یەکشەممەش لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

ئەو رێنماییە بۆ هەموو وەزارەتەکانە و ئەو جیاوازی مووچە و دەرماڵانە دەگرێتەوە کە لە 2014 بۆ 2018 خەرج نەکراون، لەگەڵ ئەو پلە بەرزکردنەوانەی پێش ساڵی 2016.

11114 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations