لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دابەشكردنی نەوت کراوە

11.09.2019

لڤین:

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، نیەتمان ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی عیراقی ڕێكبكەوین و بۆ ئەوەش بڕیار درا شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، تاوتوێی دابەشكردنی نەوتیش كراوە.

لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" كە نیەتمان ئەوەیە لەگەڵ ححكومەتی عیراق ڕێكبكەوین و بۆ ئەوەش بڕیار درا شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات".

وتەبێژەکەی حکومەت ئاشکرای کرد" كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا كراوە و بڕیارە ( ٢٥٩ ) ملیۆن لیتر نەوت دابەش بكرێت".

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەبارەت بە بڕی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم ئاشكرای كرد" حكومەتی عیراق ( ٨٠ ملیار ) دۆلار قەرزداری هەرێمی كوردستانە".

هەروەها سەبارەت بە بودجەی ساڵی ( ٢٠٢٠ ) وتی" دەبێت دیاری كردنی بودجەی هەرێم لە عیراقدا لەچوارچێوەی ژمارەی دانیشتوواندا بێت و بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بێت".

لە کۆتایدا جەختیشی كردەوە" كە بۆ بابەتی سەرژمێری لیژنە پێكهێنراوە و داوای جێبەجێ‌ كردنی مادەی ( ١٤٠ ) مان كردووە".

300 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations