بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی نەوزاد هادی پەیوەندی بە رۆژ نوری شاوەیسەوە دەکات

11.09.2019

لڤین:

پارێزگاری هەولێر بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی هەوڵدەدات پەیوەندی بە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتییەوە دەکات و ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیش وەڵامی ناداتەوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ناو پارتی  بۆ (لڤین پرێس) نەوزاد هادی رۆژی 10-9-2019 بۆ مانەوەی لە پۆستی پارێزگاری هەولێر سەردانی ماڵی رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی کردوە، بەڵام ئامادە نەبووە بیبینێت و وتویەتی هیچم بۆ ناکرێت.

بە وتەی سەرچاوەکە،  سەرلەبەیانی رۆژی 10-9-2019 نەوزاد هادی سەردانی رۆژ نوری شاوەیسی کردوە و داوایکردوە لە پۆستی پارێزگاری هەولێر بمێنێتەوە، بەڵام دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر مانەوە لە پرسگەی ماڵەکەی رۆژ نوری شاوەیس وەڵامی داوەتەوە و وتویەتی هیچم بۆ ناکرێت.

سەرچاوەکەی لڤین ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی کە نەوزاد هادی هیچ هیوایەکی نەماوە کە ناتوانێت چیتر وەک پارێزگار بمێنێتەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

29821 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations