رۆناڵدۆ: یاری بۆ بردنەوەی نازناوی تاكەكەسی ناكەم

11.09.2019

لڤین:
دوێنێ شەو لە یاریەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی پورتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 5 گۆل بەرامبەر بە یەك گۆڵ یاریەكەی لە لیتوانیا بردەوە. 

لە یاریەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ سوپەر ھاتریكی تۆمار كرد، دوای یاریەكەش لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی ریكۆردی پورتوگالی وتی: مایەی شانازییە كە ئێمە نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ووڵاتەكەمان دەكەین. 

ناوبراو وتیشی: ئێمە ئێستا كاتێكی خۆش لەگەڵ ھەڵبژاردەكەمان بەسەر دەبەین نەك تەنھا لەبەر ئەوەی گۆڵ دەكەم بەڵكو بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە چەند ساڵی رابردوو پێشكەشمان كردووە.

ئەستێرە پرتوگالیەكە ئەوەشی رونكردەوە، قورسترین كار بۆ ئێمە بردنەوە بوو لە سربیا، ئەمرۆش لە لیتوانیا بۆیە ئێمە ئێستا نزیكین. 

رۆناڵدۆ ئەوەشی وت: لە دوو یاری داھاتومان بەرامبەر بە لۆكسمبۆرگ و ئۆكرانیا لە یەك یاریان بردنەوە تۆمار بكەین بەسمانە بۆ سەركەوتن.

لەبارەی تۆپی ئاڵتونی وتی: وەك ھەمیشە دەڵێم و دوبارەی دەكەمەوە من یاری تۆپی پێی بۆ ئەوە ناكەم كە بیر لە خەڵاتی تاكە كەسی بكەمەوە، ئەوەی من مەبەستمە بردنەوەی تیپەكانمە.

 ئەمرۆ ئێمە ھەڵبژاردەكەمان بە لێھاتویی ھەمومان براوە بووین گرنگ ئەوەبوو ھاوكاری ھەڵبژاردەكەمان كرد ، راستە ھەموو یاریزانێك دەیەوێت تۆپی ئاڵتونی بباتەوە بەڵام بەلای منەوە بردنەوەی تیپەكەم گرنگترە 

303 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations