دیمبلی ئامێرێكی یاری كردنی بە گریزمان كڕی

11.09.2019

لڤین: 
ئەستێرە فەرەنسیەكەی یانەی بەرشەلۆنە بە هاونیشتیمانیەكەی وتووە كە بە یاری ئەلكترۆنی خۆی لەگەڵ هاوڕێكانی لە تیپەكە بگونجێنێت. 

ئەنتوان گریزمان، ئامێرێكی نینتندۆ سویچی لەسەر داوای عوسمان دیمبلی هاونیشتیمانی كڕی بۆ ئەوەی یاری ماریۆ كارت ی پێبكات. 

دیمبلی بە هاولاتیەكەی خۆی وتووە، یاریزانەكانی بەرشەلۆنە كێبركێیەكی بەھێز لە نێوانیان ھەیە و بەردەوام یاری پێدەكەن بە تایبەت كێبركێ بەھێز لە نێوان جیرارد پیكی و سێرجی رۆبێرتۆ ھەیە. 

دیمبلی بە گریزمانی وتووە كە بە بەشداریكردنی لەو یاریە لەگەڵ یاریزانانی بەرشەلۆنە دەتوانێت گونجانێكی باش پەیدا بكات بەو پێیەی ئەو ئەمساڵ ھاتۆتە تیپەكە.

 دیمبلی بە گریزمانی وتووە كە منیش سەرەتا ئەو كارەم كرد بەو ھۆەیەشەوە توانیم گونجانێكی باش لەگەڵ یاریزانانی بەرشەلۆنە بكەم.

331 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations