سكرتێرى پهرلهمان: داوامان کردوە پرۆژە یاسای چاکسازی یەکەم پرۆژە بێت بێتە پەرلەمان
لڤین:
سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان رایدهگهیهنێت ، لە ئێستاشدا حكومەتی هەرێم كار لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەیاسای گرنگ دەكات و لەنێویشیاندا پڕۆژەیاسای چاكسازییە و داوایان كردووە یەكەم پڕۆژەیاسا بێت حكوومەت بۆ پەرلەمان رەوانەی بکات.
مونا قاوهچى، سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان رایگەیاندوە" هەماهەنگییەكی باش لە نێوان پەرلەمان و حكومەتدا هەیە و، لە ئێستاشدا حكومەتی هەرێم كار لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەیاسای گرنگ دەكات و لەنێویشیاندا پڕۆژەیاسای چاكسازییە و داوامان كردووە یەكەم پڕۆژەیاسا بێت حكوومەت بۆمانی ڕەوانە بكات، كە ئەولەویەتی پێ دەدەرێت لەلایەن خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانەوە".
دەشڵێت، هەر كاتێكیش حكومەت پڕۆژەی چاكسازیمان بۆ ڕەوانە بكات، لە پەرلەمان كاری لەسەر دەكەین، بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان سوودمەند بن لەم جۆرە پڕۆژەیاسایانە".
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیای پارتی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبین لە سەردانەكانمان، ئەو لایەنانەی سەردانیشمان كردوون، دەستخۆشییان لێمان كردووە، كە كار بۆ ئەم پرسە نيشتیمانی و گرنگانە دەكەین و، پشتیوانیی خۆشیان دەربڕی بۆ هەنگاوەكانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و پڕۆژەیاسای چاكسازی و نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، هاوڕاش بوون لەگەڵمان لەسەر ئەوەی پێویستە پرسە نیشتیمانییەكان لە سەرووی بەرژەوەندیی حیزبەكانەوە بێت".
422 جار بینراوە