راژەی نەوزاد هادی گواسترایەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم

11.09.2019

لڤین:

بەپێى فەرمانێکى هەرێمى و فەرمانى وەزارەتى ناوخۆ، راژەى نەوزاد هادى پارێزگارى پێشوى هەولێر گوازرایەوە بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان.

بەپێى فەرمانێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کە ئیمزاى رێبەر ئەحمەدى وەزیرى ناوخۆیى لەسەرە، پاڵپشت بە فەرمانى هەرێمى ژمارە (59)ى ساڵى (2019) لە 10/9/2019، راژەى نەوزاد هادى پارێزگارى پێشوى هەولێر لەسەر میلاکى وەزارەتى ناوخۆوە گوازراوەتەوە بۆ سەر میلاکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان.

دوێنێ نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ١٥ ساڵ وازهێنانی خۆی لە پاریزگاری هەولیر راگەیاند و وتی: فرسەت سۆفی دەبێتە پارێزگاری نوێی هەولێر.

1757 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations