كتێبی نوسەرێكی ئێرانی لەسەر ترەمپ بڵاو دەبێتەوە

11.09.2019

لڤین: 

نوسەرێكی ئێرانی كتێبێك لە ئەمریكاوە لەسەر سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاو دەكاتەوە و باس لە سیاسیەتی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا دەكات بەرامبەر بە ئێران. 

عیرفان قانعی فەرد، مێژوونوس و نوسەری ئێرانی، لە  هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك باس لە بڵاو كردنەوەی كتێبێكی دەكات لەسەر دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. 

عیرفان قانعی فەرد، نوسەرێكی ئێرانیە و لە ئێستادا لە ئەمریكا نیشتەجێیە، نوێترین بەرهەمی بە زمانی ئینگلزی بەمزوانە لە نیویۆرك بڵاو دەكرێتەوە، لە دووتووێی زیاتر لە ٣٠٠ لاپەڕەدا و بەناونیشانی، سیاسەتی تڕەمپ دەربارەی ئێران.

 ئەم كتێبە چەندین شیكردنەوە و بابەتی جیاواز لە خۆ دەگرێت.  هاوكات  باس لەوە دەكات دوای زیاتر لە سێ ساڵ  ماندووبوون و هەوڵدان ئەم كتێبە بەرهەم هاتووە.



319 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations