سیروانی كوێخا نەجم ئازاد كرا
لڤین:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادكرا كە لەسەر سكاڵایەك دەستگیر كرابوو.
رەهبەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە(لڤین پرێس)ی راگەیاند "ئەمڕۆ چوار شەممە سیروانی كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادكراوە".
ناوبراو زانیاری وردتری لەسەر چۆنیەتی ئازادكردنەكەی لانەبوو وتی: دواتر وردەكاری زانیاریەكانم دەست دەكەوێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر سكاڵای دەزگای دژەتیرۆر رۆژی 25-8-2019، بە بڕیاری دادگا بەپێی مادەی 421\31 دەستبەسەر كرا.
1303 جار بینراوە