رووداوی 11 سێپتەمبەر ئەمریكای هێنایەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11.09.2019

لڤین: 
دوای تێپەركردنی ماوەی 18 ساڵ بەسەر رووداوی 11ی سێپتەمبەر لە ئەمریكا، تا ئێستاش رووداوەكە گومانی زیاتری لەسەر دروست دەكرێت و بەرپرسانی ئەوكاتی ئەمریكاش بێبەش نین لە تۆمەتبار كردنیان هەرچەندە بنلادن بۆخۆی بەرپرسیارێتی راگەیاند لەو هێرشە. 

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 11ی ئەیلولی ساڵی 2001 ، بە پێی بەیانی فەرمی حكومەتی ئەمریكا ڕوداوەكە گۆڕینی ئاڕاستەی چوار فڕۆكەی نەفەر ھەڵگر و وە ئاڕاستە كردنیان بۆ پێدا كێشانی چەند ئامانجێكی دیاریكراو، تیایدا سێ فڕۆكەیان سەركەوتو بوو، ئامانجەكانیش بریتی بوون لە دوو تاوەری سەنتەری بازرگانی جیهانی لە مانهاتان و بنكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە پنتاگۆن.

نزیكەی 3هەزار كەس بونە قوربانی

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 2973 كەس بونە قوربانی و 24 كەسیش بێ سەروشوێن بون لەگەڵ هەزاران بریندار و توش بوون بە نەخۆشی لە كاتی ھەڵمژینی دوكەڵی ئاگر و دوكەڵی ژەھراوی تەقینەوەكان.

ئەمڕۆ كە ماوەی 18 ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕ دەكات میدیاكان گرنگی بەو رۆژە دەدەن و بە رۆژێكی پڕ لە نیگەرانی بۆ خەڵكی ئەمریكای لەقەڵەم دەدەن. 

بە پێی گێڕانەوە فەڕمی حكومەتی ئەمریكا، نۆزدە كەس كە پەیوەندییان بە ڕێكخراوی ئەلقاعیدەوە هەبوو، ھەستان بە جێبەجێكردنی ھێرشەكان بە فڕۆكەی مەدەنی ڕفێنراو، جێبەجێكەرانی پلانەكە دابەش بوون بۆ چوار بەش ھەر یەكێك لەو كۆمەڵانە كەسێكی تێدابوو كە وانەی وەرگرتووە لە پەیمانگای فرینی ھەوایی ئەمریكییدا. 

 ھێرشەكە لە ڕێگەی فڕاندنی فڕۆكەی مەدەنی بازرگانییەوە و پاشان ئاڕاستە كراون بە ئامانجی دیاریكراو، یەكەم ھێرشیان دەورووبەری 8.46 خولەكی  بەیانی بە كاتی نیویۆرك ئەنجامدرا، یەكێك لە فڕۆكەكان خۆی كێشا بە تاوەری باكوری ناوەندی بازرگانی جیھانی. 

 چەند خولەكێك دواتر، لە دەورووبەری كاتژمێر 9.03 فڕۆكەی دووەم خۆی كێشا بە تاوەری باشووریان ڕووخانی تاوەری باشوریان تەنھا 10 چركەی خایاندووە، دوای زیاتر لە نیو كاتژمێر فڕۆكەی سێیەم خۆی كێشا بە بینای پنتاگۆندا. 

فڕۆكەی چوارەم پێش ئەوەی بكاتە ئامانجەكەی تێكشكا لەو فرۆكە هێرشبەرانە تەنها ئەو فرۆكەیان نەیتوانی ئامانجەكەی بپێكێت. 

تاوەرە بازرگانیەكان نەڕوخان بەڵكو بینای بازرگانی ژمارە 7 یش ڕوخا كە بنكەی سی ئای ئەی و خزمەتگوزاری نهێنیشی تێدا بووە. 

 بەیانی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئەوەی تێدا باس كرابوو كە پرژەی ئاگری دوو تاوەرەكە گەیشتووەتە تاوەری ژمارە حەوت و زیانێكی زۆری پێ گەیاندووە و پاشان بووەتە ھۆی داڕمانی.

پیلان داڕێژەری هێرشەكە كێبوون؟ 

زۆر شیكار كران بۆ ئەو روداوە كە بەشێك لە شیكردنەوەكان گومانیان لە بەشێك لە حكومەتی ئەمریكی ئەوكات دەكرد و بۆ ئەوەش چەندین بەڵگەیان دەهێنایەوە. 
ڕزگار بووەكان باسیان لە ڕودانی تەقینەوە دەكرد كە لە ناو تاوەرەكاندا ڕویان دەدا، بەڵام لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەوە پشت گوێ خرابوو، بەهیچ شێوەیەك پشتراست نەكرایەوە. 

لەدوای رووداوەكە چەند بەڵگەیەك دەست میدیاكان كەوت كە ئاماژەی بە ڕودانی تەقینەوە كردووە لە ژێر زەوی ھەردوو تاوەرەكەدا چەند ساتێك پێش داڕمانیان. ئەمەش لەلایەن ڕوانگەی زانكۆی كۆلۆمبیاوە تۆمار كرابوو ، بەڵام حكومەتی ئەمریكی سەرجەم ئەو زانیاریانەی رەتكردەوە. 

ئەمریكا ئەوسامە بن لادنی تۆمەتبار كرد بە ھێرشەكان، دواتر بن لادن پەیامێكی گەیاند لەسەر ڕوداوەكە كە تێیدا وتویەتی: ستایشی ئەنجامدەری ئەو كارە دەكات، ئاماژەی بەوە نەداوە كە ئەو بەرپرسە لەو ڕوداوانە، بەڵكو وتی من لەویلایەتێكی ئیسلامیم، ناتوانم ھیچ كارێك جێ بەجێ بكەم بەبێ ئەمری ئیمامی ویلایەتەكە نەبێت.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای رادەست كردنی بن لادنیان كرد لە حكومەتی تاڵیبان، بەڵام ئەوان مەرجیان كرد لەسەر ئەمركا كە بەڵگەیەكیان بداتی تێیدا بیسەلمێنێت كە بن لادن ئەو ھێرشانەی ئەنجام داوە.

پێش ئەوەی ئەمریكا هێرش بكاتە سەر وڵاتی ئەفغانستان بۆ لەناوبردنی رێكخراوی تاڵیبان، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بن لادن لەلایەن حكومەتی ئەمریكیەوە بڵاو كرایەوە، لە ماڵێكی وێرانكراودا لە جەلال ئاباد لە تشرینی دووەمی ٢٠٠١دا قسە بۆ خالید كوری عەودە ئەكات لەسەر جێبەجێكردنی هێرشەكە، بەڵام میدیاكان دواتر گومانیان لەو گرتە ڤیدیۆییە كرد كە ئوسامە بێت. 


جەنگی دژی تیرۆر دەستیپێكرد!


دوای ئەو رووداوە گۆڕانكارییەكی گەورە ڕوویدا لە سیاسەتی ئەمریكادا شەری ڕاگەیاند لە دژی تیرۆر، ئەم گۆڕانە بوو بە ھۆی شەڕ لەسەر ئەفغانستان و ڕووخانی حوكمی بزوتنەوەی تاڵیبان و شەڕ لەسەر عێراق و ڕوخانی ڕژێمی حوكمی عێراق بە ھەمان شێوە.

راستەوخۆ دای هێرشكە ھاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند كە ھێرش كردنە سەر ھەر یەكێك لە وڵاتەكانی ئەندامی ناتۆ وەك ئەوەیە ھێرش كرابێتە سەر ھەر ١٩ وڵاتەكە، بەمەش وڵاتە یەكگرتووەكان پاڵپشتییەكی گەورەی وڵاتەكانی بە دەستھێنا و دوو پارتە سەركیییەكەی ئەمریكا لە كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیراندا ناكۆكییەكانی خۆیان لە بیر كرد. 

بن لادن لە پێش ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا لە ٢٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٠٤دا دەركەوت لە تۆمارێكی وێنەییدا و بەرپرسیاری ڕیكخراوی قاعیدەی لە ھێرشەكان ڕاگەیاند و بە پێی نووسینگەی لێكۆڵینەوە فیدرالییەكان، محەمەد عەتا سەید كەسی بەرپرس بوو لە لە ئاڕاستەكردنی فڕۆكەی یەكەم و ھەر ئەو بە پلاندانەری سەرەكی ڕووداوەكانی تریش دانرا كە دواتر بە ١١ی سێپتەمبەر ناسرا.

هەندێك لە شیكەرەوە سیاسیەكانی جیهان ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە خۆی خواستی هەبووە ئەو هێرشانە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت رۆڵی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی خاوەن نەوت بگێڕێت كە توانیشی ئەوە بكات لەدوای هێرشەكانی ئەو رۆژە ئیتر ئەمریكا بڕیاردەر و خاوەن دۆسیەی گەورەی ناوچەكەیە. 

257 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations