هاوڵاتیەک دەستگیرکرا و سێ کورەی خەڵوز تێکدران

11.09.2019

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیەک بە تۆمەتی بڕینی دار دەستگیرکراوە و سێ کورەی خەڵوز تێکدران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى بڕینى دارى داستانەکان بوو هاوکات دەستگیرا بەسەر دوو تراکتۆر دارى تەڕدا.

بەڕێوەبەرایەتییەژکە ئاماژەی بەوەکردوە،  هەمان مەفرەزە لە ئەنجامى کێوماڵکردنى سنورەکەیان توانیان سێ کورەى خەڵوز تێک بدەن و هاوکات دەست بەسەر یەک ماتۆڕسکیل و سێ تۆڕی راوکردندا گیرا کەلە لایەن سەرپێچیکارانەوە بەجێ مابوون.

286 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations