پشدەر؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

11.09.2019

لڤین:
کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) لە روداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتیەک کە باوکی 15 کوڕ و کچە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( ع . ع . ع ) لەدایک بووی 1950 دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا.

پۆلیس دەشڵێت: ناوبراو باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی ڕووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیر کراوە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

492 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations