ئەندامێکی ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان بۆ لڤین: زیاتر لە 10 کەس فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خانەی راپەڕاندن

11.09.2019

لڤین:
ئەندامێکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 10 کەس فۆرمیان بۆ ئەندامانی خانەی راپەراندن پرکردوەتەوە پرۆسەکەش تا کاتژمێر4:00 ی سبەینێ ئێوارە بەردەوامی دەبێت.

یاسین حەمە عەلی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، سبەینێ دەستەی بەڕێوەبردنی جڤاتی گشتی هەڵدەبژێردرێت، کە لە سکرتێرو جێگر و سەرۆکی جڤاتی گشتی پێکدێت، کە راستەوخۆ سەرۆکی جڤاتی گشتی دەبێتە ئەندامی خانەی راپەراندن.

ئاماژەی بەوەشکرد،سبەینێ کاتژمێر 4:00 ی ئێوارە رایدەگەیەنین کێ خۆی کاندید کردوە بۆ پۆستەکان تا ئێستاش زیاتر لە 10 کەس خۆیان بۆ ئەندامانی خانەی راپەراندن کاندید کردوە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ورەنگە رێژەکەش زیاتر بێت، و رۆژی 14ی ئەم مانگەش بە شێوەیەکی ئاشکرا، هەڵبژاردنەکە ئەنجامدەرێت.

سەبارەت بە دووبارە خۆ کاندیدکردنەوەی ئەندامانی خانەی راپەراندن و رێکخەری گشتی باسیلەوەشکرد، بەپێی پەیڕوەی ناوخۆی گۆران سەرجەم ئەندامانی باڵا دەتوانن خۆیان کاندید بکەن، پرۆسەکەش بە شێوەیەکی ئازاد بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی عومەری سەید عەلی بۆ رێکخەری گشتی وتیشی: جارێ ناوەکان ئاشکرا ناکەین، ئەوەی کە باسیشدەکرێت تەنها لەراگەیاندنەکانەوەیەوە و ئەویش ئازادە لەوەی خۆی کاندید بکات.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین هەریەکە لە عومەری سەید عەلی و شۆڕش حاجی فۆڕیمان پڕکردوەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی رێکخەری گشتی.

280 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations