پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

11.09.2019

لڤین: 

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر 36 و سلێمانی 34 و دهۆك 35 كەركوك 37پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بارەی رەوشی كەشوهەوای سبەینێ پێنج شەمە پارێزگاكانی هەرێم پێشبینی دەكات بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر 36 و سلێمانی 33 و دهۆك 35 كەركوك 37 پلە دەبێت.

254 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations