خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ و سبەینێ

11.09.2019

لڤین:
دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە و ئەمرۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین، بڕیارە سبەینێ موچەی تەندروستی دابەشدەکرێت، هەروەها رۆژی یەکشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابوری دابەش بکرێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە 317 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 478 ملیار دیناری بەغدا دەبەستێت کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نۆ مانگ بەسەر ساڵی ٢٠١٩دا تێپەڕیوە حکومەت تا ئێستا پێنج مووچەی بە تەواوی دابەشکردوە.

2941 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations