لەبارەی دەوامکردنی پزیشکان لە کاتی بەیانیاندا رونکردنەوە دەدرێت

11.09.2019

لڤین:

سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە بڕیارێک دەوامکردنی پزیشکانی گشتی لە نۆرینگە تایبەتییەکانی خۆیان قەدەگەکرد لە کاتی بەیانیاندا.

لە نوسراوێکدا ئەنجومەنی باڵای پزیشکان بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت: ئەنجومەنی باڵا بڕیاریداوە نابێت هیچ پزیشکێک لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی لە بەیانیاندا کاربکات، جگە لەو پزیشکانەی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاریپێدەکرێت.



395 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations