سەرۆک وەزیرانی عێراق: رێگیری دەکەین لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکەی کەربەلا

11.09.2019

لڤین:

سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە ورودی چاودێری روداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان راسپاردوه‌ بۆ ئەوەی رێگرێ له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بکەن.

دوێنێ لە مەراسیمی عاشورادا بەهۆی دروستبونی پاڵه‌په‌ستۆ و فشارەوە 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە"هه‌مو لایه‌نه‌ به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كانمان راسپاردوه‌ به‌ ده‌م پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یادی عاشوراوه‌ بچن و رێگربن له‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و گیان و ژیانی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و حوسێنییه‌كان بپارێزن".

206 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations