یەکێتی قوتابیان: دەبێت کورسی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیکی 40 هەزار بەرزبکرێتەوە

11.09.2019

لڤین:
یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دابینکردنی ئەو ڕێژە زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچوی پۆلی 12و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانین و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە".

لە بەیاننامەیەکدا یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت"وەک ئاگادارن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە پلانی خۆیدا بۆ ئەمساڵی خوێندن کە 51 هەزار 933 دەرچوی پۆلی 12 ی ئامادەیی هەیە، تەنها 24 هەزارو 784 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی دابینکراوە، بەم پێیەش زیاتر لە نیوەی قوتابیان دەبێت بە پارە بخوێنن".

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەزانکۆ حکومیەکان بە هەردو بەشی پارالێل و ئێوارانەوە 22 هەزار و 89 کورسی بۆ قوتابیان دابیکراوە و قوتابی بە پارە وەردەگیرێنن و دابینکردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچوی پۆلی 12و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانینن و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە".

رونیشیکردوەتەوە، دەبێت هەرچی زووە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پلانی خۆیدا بچێتەوە و ڕێژەی کورسی  خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیکی 40 هەزار کورسی بەرزبکاتەوە.

118 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations