پارەی دزراوی كەم ئەندامەكان گەڕێندرایەوە

11.09.2019

لڤین: 
ئەو پارەیەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان كە لەلایەن فەرمانبەرێكەوە دزرابوو دوای نیوەڕۆی دوێنێ گەڕێندرایەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە كرایەوە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێ شەممە كەسوكاری ئەو فەرمانبەرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی موچەی كەمئەندامانی بردبوو، پارەكەیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس كردەوە.

فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزوور بە تۆمەتی بردنی ئەو پارەیە دەستگیر كرابوو كە بڕی ١٨٦ ملیۆن دیناربوو. 

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی ئاشكرا كرد: ئەو ژنە فەرمانبەرەی لەسەر بردنی ئەو پارەیە دەستگیركرابوو تائێستا ئازاد نەكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە. 

857 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations