ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

10.09.2019

لڤین:

سبەینێ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند" سبەی چوارشەممە ( ١١ / ٩ ) کاتژمێر ( ١١ ) ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت، سێ تەور لە کۆبوونەوەکەدا باسدەکرێت".

تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە :

• خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی ( ٨ ) ی ئەیلول ئەنجامدرا.
• گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی ( ٢٠٢٠ )لە عێراق بکرێت .
• گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی .

288 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations