سکالا دژی قوتابیەکی زانکۆی سەلاحەدین تۆمار دەکرێت

10.09.2019

لڤین:

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیر سکاڵایی یاسایی لەسەر ئەو قوتابیەی زانکۆی سەلاحەدین تۆمار دەکرێت بەهۆی ئەوەی هەستاوە بە گۆڕینی هەندێ وشە گوایە لەگەڵ وەزیر ئیمزای لێکتێگەیشتنی ئیمزا کردوە.

ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ )، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندوە" لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە دکتۆر ئالان حەمە سەعید سکاڵای یاسایی دژی قوتابی زانکۆی سەلاحەددین محمد نەوزاد ناسراو بە محمد سۆفتوێر دەنووسیێت".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" ئەم بەڕێزە ھەڵساوە بە گۆڕینی ووشەکان گوایە وەزارەتی پەروەردە یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی واژوو کردووە کۆمەڵێک ووشە نووسراون و دوورن لە ڕاستی یەوە وەزارەتی پەروەردە زۆر لەوە گەورەترە لەگەڵ پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی واژووی یاداشت بکات".

دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی پەروەردە....

لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە دکتۆر ئالان حەمە سەعید سکاڵای یاسایی دژی قوتابی زانکۆی سەلاحەددین محمد نەوزاد ناسراو بە محمد سۆفتوێر دەنووسیێت دوای ئەوەی دوێنێ یەک شەممە ئاگاداری وەزیری پەروەردە کرایەوە گوایە کەسێک لە پرسگە دەیەوێت چاوی بە وەزیری پەروەردە بکەوێت بەڕێز وەزیری پەروەردە ھەمیشە دەرگای بۆ ھەموو کەسێک کراوەیە شایانی باسە ئەم بەڕێزە ھەڵساوە بە گۆڕینی ووشەکان گوایە وەزارەتی پەروەردە یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی واژوو کردووە کۆمەڵێک ووشە نووسراون و دوورن لە ڕاستی یەوە وەزارەتی پەروەردە زۆر لەوە گەورەترە لەگەڵ پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی واژووی یاداشت بکات. لێرەوە ڕایدەگەیەنین وەزیری پەروەردە ئەم کەسە ھەرناناسێت بەڵكو وەك هەر مێوانێكی ئاسایی هاتووە دەرگای وەزارەت بۆ هەموو كەسێك كراوەیە بۆیە قبوڵی ناكەین هیچ كەسێك ناوی وەزارەتی پەروەردە بە مەرامی شەخسی بەكار بهێنێت دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەمە قوتابی کەوتووی زانکۆی سەلاحەددین ە بەشی پڕۆگرام سازی دوو ساڵ لەم زانکۆیە دەرنەچووە ناوی محمد نەوزاد صادق ە گوایە پەیجێکی گەورەی ھەیە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دروست کردووە لە بەرژەوەندی خۆی ناوی وەزارەتی پەروەردەی بەکارھێناوە ماوەیەکیشە سەرقاڵی دروست کردنی ھەواڵی مردنی خۆی بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھەربۆیە وەزارەتی پەروەردە بە مافی خۆی دەزانێت سکاڵای یاسایی دژی ئەم بەڕێزە بنووسێت و داوا لەسەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکات ھەواڵی وەزارەتی پەروەردە لە پەیجەکەمان بڵاودەکرێتەوە ھەر ھەواڵێکی تر دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردە نیە.

 

1025 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations