ڤیدیۆیەكی نەبینراوی سەدام حسێن ئاشكرابوو

10.09.2019

لڤین: 
ڤیدیۆیەكی بڵاو نەكراوەی سەرۆكی دەسەڵاتی بەعسی بڵاو دەكرێتەوە كە لە ساڵی 1975دا سەردانی ئێرانی كردووە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ ئێراندا. 

لە ساڵی 1975دا سەدام حسێن، سەرۆك كۆماری ئەوكاتی عێراق و سەرۆكی حزبی بەعس بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە وڵاتی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو كاتی وڵاتەكەوە بەشێوەیەكی گەورە پێشوازی لێدەكرێت. 

ئەو سەردانەی ئەو كاتەی سەدام حسێن بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەنداوی عەرەبی یان(شت العرب)بووە، هەرچەندە نەتواندرا كێشەكە چارەسەر بكریچت و دواتر شەڕی چەكداری لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستی پێكرد.  

18530 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations