نەوزاد هادی وازهێنانی خۆی لە پارێزگاری هەولێر راگەیاند

10.09.2019

لڤین:

پارێزگاری هەولێر پاش زیاتر لە ١٥ ساڵ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە ئەمڕۆ سێشەممە ماڵئاوایی لە پۆستی پاریزگاری هەولێر کرد و وتی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفیە.

نەوزادی هادی  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2004ەوە هەتا ئەمڕۆ کە زیاتر لە ١٥ ساڵ پۆستی پارێزگاری هەولێر (پایتەختی هەرێمی کوردستان)م لە ئەستۆ بووە، لە ئەمڕۆ ئەرک و پۆستەکەم دەسپێرمە برای بەڕێزم کاک فرسەت سۆفی و هیوادارم لە کارەکانیدا سەرفەراز بێت و پێم وایە خزمەتکردن عیبادەتە و دەرفەتیش زۆر گرنگە و ئەم شانسەم هەبووە لەم شارە ڕەنگینە خزمەت بکەم".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رەتیکردەوە فەرمانی لابردنی لە پارێزگای هەولێر دەرچووبێت.

642 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations