ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

10.09.2019

لڤین:

دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین، بڕیاریشە سبەینێ مووچە وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت و دواتریش مووچەی هەر یەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە 317 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 478 ملیار دیناری بەغدا دەبەستێت کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نۆ مانگ بەسەر ساڵی ٢٠١٩دا تێپەڕیوە حکومەت تا ئێستا پێنج مووچەی بە تەواوی دابەشکردوە.

1193 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations