كاروانێكی دیكەی سەربازی ئەمریكا گەیەندرایە یەپەگە

10.09.2019

لڤین: 
كاروانێكی دیكەی ھاوكاری سەربازی لەلایەن ئەمەریكاوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت كاروانەكە پێكهاتووە لە 55 بارهەڵگر و ئامێر. 

بەگوێرەی میدیای فەرمی حكومەتی توركیا ئەو كاروانە هاوكاریەی ئەمریكا بۆ بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكوری سوریا لە رۆژی یەك شەممە گەیشتووتە ناوچەكانی عەین عیسا و شەدادی. 

میدیای توركیا ئاماژە بەوە دەكات كە كاروانەكە پێكهاتووە لە 55 بارھەڵگر و ئۆتۆمبێل و ئامێر رەوانەی سنوری دەسەڵاتی یەپەگە كراوە. 

1267 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations