ئه‌مه‌ش ده‌سته‌گوڵی وه‌زیری پێشوی دارایی، بۆ جوتیاران

09.09.2019

لڤین: لە هەژماری ( دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ) وەرگیراوە

له‌ كاتێكدا جوتیاران له‌به‌ر ساغ نه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، ڕۆژانه‌ زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌زیری پێشوی دارایی ڕێگای داوه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبومی ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایی و به‌خشینی له‌ گومرگ.
له‌ كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی نیشتمانی، ڕێگا دراوه‌ به‌ هاورده‌كردنی ( ٥ ) هه‌زار تۆن په‌تاته‌، كه‌ ئێستا ته‌نی ناوخۆ به‌ ( ٣٥٠ ) دیناره‌...
ئه‌م ڕێگاپێدانه‌ به‌ بێ ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌ و هیچ وێنه‌یه‌كی نوسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌نێردراوه‌.

به‌خشینی باجی گومرگی به‌ پێی یاسای ژماره‌ ( ٢٠ ی ساڵی ١٩٩٨ )كراوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاسایه‌ له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌رچوه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ركار نه‌كراوه‌، واته‌ چه‌تاڵ كراوه‌ و نایاساییه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ ( ١١ ی ساڵی ١٩٩٢ ) ی په‌رله‌مانی كوردستان.

نوسراوه‌كانمان داوه‌ به‌ وه‌زیری نوێی كشتوكاڵ، بڕیاری داوه‌ ڕایگرێت و پرۆسه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی به‌ جوتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆش گه‌یاندوه‌، وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان كه‌یسه‌كه‌مان داوه‌ به‌ داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ تا له‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ ڕێكاری پێویست بگرنه‌ به‌ر.

 

906 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations