لیدوانی ڕۆژنامەوانی لە فەرمانبەرانی پارێزگا قەدەغەکرا

09.09.2019

لڤین:

پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بە نوسراوێک لێدوان لە گشت فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی پارێزگا قەدەغە کرد.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ بەرواری ( ٥ / ٩ / ٢٠١٩ ) بە ژمارە ( ٣٩٠٧ )، کە واژۆی راكان جبوری پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوكی، له‌ سه‌ره‌ وێنەیەکی ده‌ست ( لڤین ) كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌" ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی و زانیاری بده‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستنیشانكراون".

هه‌روه‌ها له‌ بەشێکی تری نوسراوه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو" هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه‌ بكات، سزا ده‌درێت و رێككاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر".

 

220 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations