وادەی یەکەم باران بارین ڕاگەیەندرا

09.09.2019

لڤین:

شارەزایەکی کەشناسی عێراقی ئاشکرای کردووە، بە پێی پێشبینیەکان یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، دەبێت، بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی شێدارەوە لەکیشوەری ئەوروپاوە بۆ ناوچەکە.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ )، واسق سەلامی، شارەزا لەبواری کەشوهەوا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، پێشبینیەکانی کەشوهەوای شارەکانی عێراقی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند" بەرزترین پلەی گەرما لەشاری بەسرە دەبێت و دەگاتە ( ٤٢ ) پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرماش لەشاری سلێمانی تۆمار دەکرێت و دەگاتە ( ٣١ )پلەی سیلیزی".

ئەو شارەزا لەبواری کەشوهەوا، ئاماژەی بەوەشکردوە" هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی شێدار  لەکیشوەری ئەوروپاوە بۆ ناوچەکە کاریگەری دەبێت لەسەر پاشەکشەی تۆپەڵە هەوای کەمەری و کشناوەی بەرەو ناوچەکانی باشوری خۆرهەڵاتی دوورگەی عەرەبی".

هاوکات سادق عەتیە، شارەزا لەبواری کەشناسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ڕایگەیاندوە" وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە مانگی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات، ڕێژەی بارانبارینیش لە وەرزی بارانبارینی داهاتوودا  بەراوورد بە وەرزی بارانبارینی ساڵی پار کەمتر دەبێت".

سادق عەتیە، روونیشیکردۆتەوە" پشکی شێری بارانبارین لەعێراقدا بۆ ئەمساڵ  لەناوچەکانی  باکوری عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت".

2977 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations