وەزارەتی کارەبا: لەم مانگەدا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەگاتە 18 کاتژمێر

09.09.2019

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، له‌م مانگه‌دا ده‌توانن 18 كاتژمێر كاره‌با بده‌نه‌ هاوڵاتیان.

ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم راگه‌یاند:  بەردەوام كار لەسەر زیادكردنی پێدانی كارەبا دەكەن، بە هۆی ئەوەی کە لە ئێستادا هاوڵاتیان کارەبا کەمتر بەکاردەهێنن، لەم مانگەدا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەگەیەننە سەروو 18 كاتژمێر، كە مانگی رابردوو 16 كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاوڵاتیان.

خواستی بەکارهێنان كارەبا چوار هه‌زار و 500 مێگاواته‌، بەڵام بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئێستادا سێ هه‌زار و 500 مێگاواته‌.

315 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations