لە ماوەی دوو مانگدا بە هۆی شەپۆلی گەرماوە 1500 کەس لە فەڕەنسا گیانیان لەدەستدا

09.09.2019

لڤین:
وەزیری تەندروستی فەڕەنسا  رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی شەپۆلەکانی گەرماوە لە مانگەکانی شەش و حەوتدا لە فەڕەنسا ڕێژەی ئاسایی تێپەڕاندووە و 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاگنێس بیسۆن، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا، رایگەیاندوە، بە پێی ئامارەکان لەماوەی شەپۆلەکانی گەرمای مانگی شەش و حەوتدا هەزار و 465 کەس زیاتر لە ئاستی ئاسایی گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردوە،  شەپۆلەکانی گەرما لە ساڵی 2003 دا بۆ 20 ڕۆژ بەردەوامبوو، 18ڕۆژ ڕووبەڕووی دوو شەپۆلی گەرما بووینەوە و توانیمان لەڕێی گرتبەری ڕێوشوێنی دیاریکراوەوە لە سەدا 10 ڕێژەی گیان لەدەستدان کەم بکەینەوە، بەڵام لەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە 28 ی مانگی شەشدا لە باشووری فەڕەنسا تۆمارکرا بەجۆرێک پلەی گەرما گەیشتە 46 پلەی سەدی.

165 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations