رۆژێکی دیکە لەم هەفتەیەدا کرایە پشوو

09.09.2019

لڤین:
ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ 10موحه‌ره‌مه‌وه‌ له‌ته‌واوی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كاندا پشووی فەرمییە.

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، به‌بۆنه‌ی‌ 10ی موحه‌ره‌مەوە كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ 10ی 9ی 2019 و ساڵرۆژی‌ شه‌هیدكردنی‌ (ئیمام حوسێنه‌وه‌) كراوه‌ته‌ پشووی فەرمی".

لە کاتێکدا ئەمرۆ پشوی فەرمیە، لە هەرێمی کوردسان بە بۆنەوەی 10ی موحەڕەمەوە، لڤین پەیوەندی کرد بە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.

14694 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations