پارێزگاری هەولێر دەست لەكار دەكێشێتەوە

09.09.2019

لڤین:

لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پارێزگاری هەولێر لە كارەكەی دەست دەكێشێتەوە و لە سەرۆكایەتی هەرێم پۆستێكی نوێ وەردەگرێت. 

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر كە بە كەسێكی نزیكی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم ناسراوە واز لە پۆستەكەی دەهێنێت و   لە سەرۆكایەتی هەرێم پۆستێكی نوێ وەردەگرێت. 

بە گوێرەی زانیاریەكان  فرسەت سۆفی، كادری پارتی و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە وەك پارێزگاری نوێی ھەولێر دەست بەكار دەبێت. 

7291 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations