کۆمسیۆنی عێراق کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند

09.09.2019

لڤین:
بڕیارە 15ی ئەیلول ناوی کاندیدی لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت: 15ی تشرینی یەکەم دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان.

رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق   بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، رۆژی 5ی ئەیلول دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانی  و لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق کراوەتەوە رۆژی 15ی ئەیلولیش ناوی پێشکەشکردنی کاندیدەکانی ئەنجومەنی پاریزگاکان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بەو حزبانەی کە ئاگدارکراناوە دەبێت پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کۆنگرە ببەستن دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن وتیشی: سەرجەم ئەو حزبانەی ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت کۆنگرە ببەستن دەبێتبە نوسراوی فەرمی ئاگاداری فەرمانگەی حزبەکان بکەنەوە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و ئەوانی کۆمەڵیک مەرجیان بۆ دادەنێن بۆئەوەی کاتی کۆنگرە پیش هەڵبژاردنەکان دیاریبکەن.

وتیشی: ئەگەر حزبەکان تا کاتی هەڵبژاردن کۆنگرەیان نەبەست، ئەوا بە پێی یاسا دەسەڵات بە ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق دراوە کە بەزۆرترین دەنگ دەتوانن مۆڵەتی پێبدەن بەڵام دەبێت لە سێ مانگ تێنەپەڕێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد،  213 حزب مۆڵەتی رەسمییان هەیە كە 14یان حزبی نوێن و بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

269 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations